ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەلی حسێن ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییە کوردستانی و عێراقییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو حەسەن ئەحمەد سورچیی مامیان، سەرەخۆشی لە خۆیان و خانەوادە بەڕێزەکەیان کرد.
وێڕای سەرەخۆشی و دەربڕینی هاوخەمی، هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و دڵنەوایی و سەبووری بە خێزان و کەسوکارەکەی ببەخشێت.
لای خۆیەوە عەلی حسێن بە ناوی خۆیان و خانەوادەکەیانەوە، بۆ پەیوەندی و هاوخەمییان، سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە نێچیرڤان بارزانی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.