بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە نزیک چیای حەمرین و پردی ئەزغیتۆن لە سنووری پارێزگای کەرکووک 5 کەس بوونە قوربانی.
هەڵۆ جەباری پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان هەردوو پارێزگای کەرکووک و پارێزگای سەڵاحەددین لە نزیک چیای حەمرین و پردی ئەزغیتون 5 کەس گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند کە هۆکاری ڕووداوەکە بەهۆی خراپی ڕێگە و بانەکە بووە و هەردوو ئۆتۆمبێل لە ڕێڕەوی خۆیان دەرچوونە.
ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا 5 هاووڵاتی گیانی لەدەستدا و کە لە نێوانیاندا منداڵێکی تەمەن یەک ساڵانی تێدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.