سەرۆکی رووسیا ڕایگەیاند کە ناتۆ لەسەر بەڵێنی خۆی نەبوو بۆ پەلنەهاوێشتنی بەرەو ڕۆژهەڵات و ئێمەیان هەڵخەڵەتاند، پێویستە دەستبەجێ گەرەنتی بدەن لەبارەی ئاسایشەوە.
ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی ڕووسیا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ساڵانەدا کە لە مۆسکۆی پایتەخت سازی کرد هەڵسەنگاندنی بۆ ئەگەری هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکڕانیا کرد.
پۆتین گوتی: كاره‌كانمان پشت بە ئاراستەی هێڵی دانوستانەکان نابەستێت، بەڵکو بەندە بە دابینکردنی بێ مەرجی ئاسایشی ڕووسیا لەمڕۆ و بەدرێژایی مێژوو، پەیوەست بەوەش بەباشی ئەوەمان ڕوونکردۆتەوە کە پێشکەوتنی ناتۆ بۆ ڕۆژهەڵات قبوڵ ناکرێت.
سه‌رۆكی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد کە مووشه‌كه‌كانی ئه‌مریكا هاتۆته سه‌ر سنوور و به‌رده‌م ده‌رگاكانمان بۆیه ده‌بێت پارێزگاری له‌خۆمان بكه‌ین، گوتیشی ئه‌مه چ نایاساییه‌كی تیادایه ئەگەر مووشەکەکانمان لە سنووری کەنەدا و ئەمریکا و مەکسیک جێگیر بکردایە ئەمریکا چ کاردانەوەیەکی دەبوو بۆ ئەوە.
ڤلادیمیر پۆتین جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو دانوستانانەی لەنێوان ڕووسیا لەگەڵ ئەمریکا و ناتۆ دەکرێن دەرەنجامەکانی گرنگە بۆیان نەک ئاراستەی هێڵەکەی، گوتیشی ناتۆ لە سەدەی بیستەمدا بەڵێنی پێداین کە بەرەو ڕۆژهەڵات پێشڕەوی نەکات، به‌ڵام ئێمەیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.