Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 12:03

لەمساڵدا نزیکەی دوو ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەولێر

کوردستان TV
100%

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ڕایگەیاند، ڕێژەی هاتنی گەشتیار بۆ پارێزگای هەولێر و شوێنە گەشتیارەكانی لە تەواوی هەردوو ساڵانی پێش خۆی پێكەوە زیاترە و چاوەڕێ دەكرێت لە ساڵی داهاتوودا هێشتا ڕێژەكە بەرز ببێتەوە.

ئیسماعیل مینەخان بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 23ـی ئەم مانگە، ژمارەی گەشتیاران گەیشتووەتە ملیۆنێک و 971 هەزار و 522 گەشتیار و چاوەڕێ دەكەین بەهۆی پشووی سەری ساڵەوە، دوو ملیۆنیش تێپەڕێنێت.

ئەوەشی خستە ڕوو"ئەو ئامارە لە ڕێگەی بازگە سنوورییەكانی پایتەخت و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بە شێوەیەكی ورد و زانستی تۆمار دەكرێن.

ئاماژە بەوەش دەکرێت کە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە ڕێژەی گەشتیار لە تەواوی هەردوو ساڵانی 2019 و 2020 گەیشتە یەک ملیۆن و 860 هەزار و 236 گەشتیار، بەڵام لە ساڵی 2021 كە پەتاكە هێواشتر بوو و جارێكی دیكە ژیان بەرەو ئاسایی ڕۆیشتەوە، بە شێوەیەكی بەرچاو ژمارەی گەشتیارانیش زیادی كرد.

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری ڕوونیشی کردەوە کە لە چوارچێوەی پلانەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا بۆ بایەخدانی زیاتر بە كەرتی گەشتیاری و پلانەكانی ئێمە بۆ گەشتیارانی پایتەختی هەرێمی كوردستان دامانناوە، چاوەڕێ دەكەین لە ساڵی داهاتوودا ژمارەی گەشتیاران زیاتریش هەڵبكشێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.