Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 12:03

هاوپەیمانی عەرەبی کوژرانی 243 چەکداری حووسییەکانی راگەیاند

کوردستان TV
100%

هاوپەیمانی عەرەبی بە رابەرایەتی سعوودیە کوژرانی 243 چەکداری حووسییەکانی لە یەمەن راگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی هەواڵی سعوودیە، راگەیەندراوێکی هاوپەیمانی عەرەبی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماژە بەوە دراوە کە له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا 42 ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژبە حوسییەکان لە پارێزگای مەئریب ناوەڕاستی یەمەن ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە لە میانی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا، وێڕای کوژرانی 243 چەکداری حوسییەکان، هاوکات 20 ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئەو گرووپە تێکشکێندراوە.

تا ئێستا حووسییەکان هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی ئەو راگەیەندراوەی هاوپەیمانی عەرەبی نەداوە.

لە مانگی شوباتەوە حووسییەکان هێرشەکانیان لە مەئریب چڕکردووەتەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی کە بە گرنگترین پێگەی وڵاتەکە دادەنرێت کە بارەگای سەرەکی حکوومەت و وەزارەتی بەرگریی تیایدایە، هەروەها دەوڵەمەندە بە سامانی نەوت و گاز و وێستگەی گازیی مەئریبیش دەکەوێتە ئەم پارێزگایە کە بەر لە جەنگی یەمەن کارەبای بۆ زۆربەی پارێزگاکانی وڵاتەکە دابین دەکرد.

ماوەی حەوت ساڵە شەڕ لەنێوان هێزەکانی سەربە حکوومەت کە لەلایەن هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودییە پشتیوانی دەکرێت لەگەڵ حووسییەکان کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت، بەردەوامە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.