Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 12:03

حکوومەتی هه‌رێم سێیەم ڕاپۆرتی چاکسازی ئامادە کردووە و ڕەوانەی پەرلەمان دەکات

کوردستان TV
100%


 سەرۆکی دەستەی ده‌ستپاكی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی سێیەم ڕاپۆرتی چاکسازییە و ئامادەکاریی بۆ کردووە و بڕیارە پێش سەری ساڵ ڕەوانەی پەرلەمانی بکات .
حاکم ئەحمەد ئەنوەر،  سەرۆکی دەستەی ده‌ستپاكی ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت: لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران کۆ بووینەوە و باس لە ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازی کرا کە حکوومەت سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکەیە و ئێستا ئامادە کراوە بۆ ئەوەی ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.''
حاکم ئەحمەد ئەنوەرده‌شڵێت: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشتر دوو ڕاپۆرتی بۆ پەرلەمان ڕەوانە کردووە و کاری باشی کردووە و ئێستاش سێیەم ڕاپۆرت ڕەوانە دەکات، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە حکوومەت جددیە و بەردەوامە لە چاکسازیکردن و جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت:ھەرکاتێک ڕاپۆرتەکەمان بەدەست گەیشت، ئەوکات ئێمەش وەکوو دەستەی نەزاھە بەفەرمی ڕای خۆمان لەبارەیەوە ڕادەگەیەنین.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.