گەشتکردنی هاولاتیانی بیانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتە سنووردار دەکرێت.
سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له هەولێر ئاگاداری ته‌واوی خوازیارانی وه‌رگرتنی ڤیزای ئێران ده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ر ڕێنمایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری نوێی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن)، پێدانی ڤیزای گه‌شتیاری و زیاره‌تی له‌ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وه 25 ى 12 ى 2021 بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته راده‌گیرێت، به‌م هۆیه‌وه گه‌شتی هاوڵاتیانی بیانی له به‌رواری ئاماژه پێکراو بۆ ماوه‌ی15 رۆژ ته‌نها بۆ ئه‌م گروپ و ئەو كه‌سانه‌ی خواره‌وه
ڕێگه‌پێدراو ده‌بێت:
1- ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان(اقامە) له كۆماری ئیسلامی ئێران دا هه‌یه.
2- ئه‌وانه‌ی ڤیزای خوێندنیان هه‌یه، (خوێندكاری قوتابخانه ئایینیه‌كان، خوێندكارانی زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران).
3- ئه‌وانه‌ی ڤیزای چوونە ژوورەوەیان هەیە (بۆ بازرگانه‌كان).
4- ئه‌وانه‌ی ڤیزای مافی كاركردنیان هه‌یه.
5- ئه‌وانه‌ی ڤیزای چارەسەری نەخوشیان (دەرمان) هه‌یه.
6- ئه‌وانه‌ی ڤیزای وه‌به‌رهێنانیان هه‌یه.
7- ئه‌وانەی مۆری چوونه‌ده‌ره‌وه و سه‌ردانی كردنی پۆلیسی كۆچ و پاسپۆرتیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ته‌واوی هاوڵاتیانی بیانی به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن بۆ ئێران له گشت سنوره فه‌رمی زەمینی، ده‌ریایی و ئاسمانیه‌كانه‌وه پێویسته كارتی وەرگرتنی ڤاكسین (كه 15 رۆژ به‌سه‌ر ژه‌می دووه‌م دا تێپه‌ڕبووبێت) و هه‌روه‌ها پشكنینی نێگەتیڤی كۆرۆنایان ( PCR ) پێ بێت کە ماوه‌یەکەی کەمتر لە 96 كاتژمێر بێت.
ژێده‌ر - ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران
ئێران پێدانی ڤیزا بە گەشتیاران بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته ڕادەگرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.