كاتێك بیر له له‌دایكبوونی مه‌سیح ده‌كه‌یته‌وه، یه‌كه‌م شت كه به مێشكتدا دێت داری كریسمسی رازاوه به ڕووناكی و دیكۆراتی دیكه‌یه.
رازاندنه‌وه‌ی داری كریسمس له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان له كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌م یا سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كرێت و به شێوه‌یه‌كی جوان به ڕووناكی و دیكۆراتی دیكه ده‌ڕازێندرێته‌وه.
زۆرێك پێیانوایه نه‌ریتی دانانی داری كریسمس له سه‌ری ساڵی نوێ‌دا له ماڵه‌كاندا له سه‌رده‌می ڤیكتۆرییه شاژنی به‌ریتانیا ده‌ستی پێكردووه واته ئه‌و كاتهیكه شاژنه ڤیكتۆریا له‌نێوان ساڵانی 1873ــ1901 ده‌ستی به‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تیدا گرت، شاژنه ڤیكتۆریا و ئه‌میر ئه‌لبێرتی هاوسه‌ری زۆر حه‌زیان به داری كریسمس بووه.
له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌ت، بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م ته‌قلیده له ئه‌ڵمانیا سه‌ریهه‌ڵدا، پاشان له سه‌رده‌می شا جۆرجی سێیه‌مدا بۆ به‌ریتانیا گوازرایه‌وه، شا جۆرج باوكی ئه‌میر ئه‌لبێرتی هاوسه‌ری شاژنه ڤیكتۆریا بوو، له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا، هاوسه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی شا جۆرج، كه ناوی "شا‌رلۆت" بوو، وا ڕاهاتبوو دره‌ختێك بۆ خێزانه‌كه‌ی له ماڵه‌كه‌یاندا بڕازێنێته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵین گوایه شاژنه ڤیكتۆریا و ئه‌میر ئه‌لبێرت، یه‌كه‌م كه‌سن كه دانانی داری كریسمس ده‌كه‌ن به نه‌ریتێكی گشتی، بۆیه زۆرێك پێیانوایه ئه‌م نه‌ریته هی سه‌رده‌می ئه‌وانه.
به‌ڵام ئه‌م نه‌ریته ڕیشه‌ی زۆر كۆنتری هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مانێكی دێرین.
ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی مه‌سیحییه‌ت، دره‌خته هه‌میشه سه‌وزه‌كان له زستاندا، لای خه‌ڵكی مانایه‌كی تایبه‌تیان هه‌بووه، له زۆرێك له وڵاته‌كاندا باوه‌ڕ وابووه كه دره‌ختی هه‌میشه سه‌وز، جنوكه و ڕۆحی شه‌ڕه‌نگێزه‌كان و خێوه‌كان و سیحری ڕه‌ش و نه‌خۆشی دوورده‌خاته‌وه.
له میسری كۆندا، میسرییه‌كان داری سنه‌وبه‌ریان له ماڵه‌كانیاندا داناوه، ئه‌و كاته میسرییه‌كان خودا "ره‌ع"یان ده‌په‌رست كه سه‌رێكی هه‌ڵۆی پێوه‌یه و خۆری له‌به‌ردایه وه‌ك ڕه‌مزێك بۆ تاج و ته‌خته‌كه‌ی، میسرییه كۆنه‌كان پێیان وابووه گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆر له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌رزییدا، سه‌ره‌تای چاكبوونه‌وه و شیفای خواوه‌ند "ره‌ع"ـه له نه‌خۆشییه‌كه‌ی، بۆیه دره‌ختی سنه‌وبه‌ریان له ماڵه‌كانیاندا داناوه وه‌ك ڕه‌مزی سه‌ركه‌وتنی ژیان به‌سه‌ر مردن‌دا.
ڕۆمانییه‌كان ئاهه‌نگ و جه‌ژنی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌رزی خۆریان هه‌بووه و به "ساتورنالیا" ناویان ناوه، وه‌ك ڕێزلێنانێك له "ساتۆرن"ی خودای كشتوكاڵ.
ڕۆمانییه‌كان زانییان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌رزی خۆر واتای ئه‌وه‌یه به‌م زووانه كشتوكاڵ گه‌شه ده‌كات و ده‌بووژێنه‌وه، له خۆشیی ئه‌مه وه‌ك بۆنه‌یه‌ك ماڵه‌كان و په‌رستگاكانیان به دره‌ختی هه‌میشه سه‌وز ڕازاندۆته‌وه.
له باكووری ئه‌وروپاش، كاهینانی "كه‌لت" په‌رستگاكانیان به سنه‌وبه‌ر ڕازاندۆته‌وه وه‌ك ڕه‌مزێك بۆ به‌رده‌وامیی ژیان، ڤایكینگه‌كان پێیان وابووه سنه‌وبه‌ر توخمێكه له توخمه ڕووه‌كییه‌كانی "بالدر"ی خودای خۆر.
له ئه‌مریكا، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1747 داری كریسمس له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانییه نیشته‌جێكانی بهنسلڤانیاوه ده‌ركه‌وت، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده بوو، چونكه زۆرینه‌ی ئه‌مریكییه‌كان پێیان وابوو ئه‌م دره‌خته ڕه‌مزی بتپه‌رستییه.
له ساڵی 1659، یاسایه‌ك ده‌رچوو كه ڕازانه‌وه‌ی دره‌ختی كریسمسیان له ئاهه‌نگه‌كانی 25ی دیسه‌مبه‌ردا قه‌ده‌غه‌كرد، ئه‌م یاسایه تا سه‌ده‌ی سه‌ده‌ی 19 په‌یڕه‌و كرا، دوای گه‌یشتنی كۆچبه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كان و ئێرله‌ندییه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌یان له ئه‌مریكا ئیدی ئه‌م ڕێگرییانه له ناوه‌راستی سه‌ده‌ی نۆزده‌م هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه، ئه‌مریكییه‌كان له ماڵه‌كانیاندا دره‌ختی سنه‌وبه‌ریان دانا و به شیرینی و چوكلێت ده‌یانڕازانده‌وه و ئه‌مریكییه به ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانییه‌كانیش به سێ‌و و گوێز و هه‌نار و شیرینی و ڕۆشنایی و گڵۆپ ده‌یانڕازانده‌وه، ئیدی داری كریسمس له ئه‌مریكاش بووه عاده‌تێكی گشتی.
له رۆژی له‌دایكبوونی مه‌سیح هۆی دانانی داری سنه‌وبه‌ر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و داره هه‌موو كاتێك سه‌وز و پر به گه‌ڵایه ته‌نانه‌ت له وه‌رزی زستانیشدا، له ساڵی 1947، وڵاتی نه‌رویج له تشرینی دووه‌می هه‌موو ساڵیك دارێكی كریسمیس به دیاری ده‌به‌خشێت به وڵاتی به‌ریتانیا وه‌ك سوپاسگوزارێك بۆ ئه‌و یارمه‌تییه‌ی كه له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه له جه‌نگی جیهانی دووه‌م پێشكه‌ش به وڵاتی نه‌رویج كرا.
له ئه‌سكه‌نده‌ناڤیا و فه‌ره‌نسا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا به هه‌مان شێوه بوو به نه‌رێتێكی به‌ربڵاوی مه‌سیحییانه و خه‌ڵكه‌كه‌ی وه‌ك بۆنه‌یه‌كی گشتی كولتووری لێی ده‌ڕوانن و رازاندنه‌وه‌ی داری كریسمس له زۆربه‌ی سه‌نته‌ری پایته‌خت و شاره‌كانی دیكه‌ی وڵاتانی جیهان له كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌م یا سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كرێت و به شێوه‌ییه‌كی جوان به ڕووناكی و دیكۆراتی دیكه ده‌ڕازێندرێته‌وه، له دوای رۆژی له‌دایكبوونی مه‌سیح واته 26ی دیسێمبه‌ر له شه‌وی دوازدهمین كه ده‌كه‌وێته ئێواره‌ی 5 یا 6ی كانوونی دووه‌م داری كریسمس و دیكۆرات هه‌ڵده‌گیرێت.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.