فێستيڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی سلێمانی له 17 تاوه‌كو 23 ئه‌م مانگه له ته‌لاری هونه‌ری و ستی سینه‌ما له سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چوو، تێیدا 143 فیلم له 35 وڵاته‌وه به‌شداربووو. .
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی فێستیڤاڵه‌كه 17 خه‌ڵات بۆ بواره جیاوازه‌كانی فیلم بۆ به‌شداربوانی فیلمه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه به‌خشران و خه‌ڵاته‌كام به‌م شێوه‌یه بوون :
- فیلمی "پاست" له ده‌رهێنانی لازیۆ زانا خه‌ڵاتی باشترین كورته فیلمی له دیدی بینه‌رانه‌وه بۆ به‌شی "روانگه‌ی كوردی" به‌ده‌ستهێنا .
- فیلمی "كینگز گاردن" له ده‌رهێنانی ئیره‌ج محه‌ممه‌دی خه‌ڵاتی باشترین كورته‌فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی به‌ده‌ستهێنا.
- فیلمی "ژووری 217" خه‌ڵاتی ره‌خنه‌گرانی بۆ باشترین كورته‌فیلمی كوردی وه‌رگرت.
- فیلمی "من چراكه ده‌كوژێنمه‌وه" خه‌ڵاتی دادوه‌رانی بۆ باشترین كورته‌فیلمی كوردی وه‌رگرت.
- فیلمی White Clad له ده‌رهێنانی ره‌زا فه‌همی خه‌ڵاتی باشترین كوته فیلمی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ده‌ستهێنا.
- فیلمی Store Policy له ده‌رهێنانی سارا ئارنۆڵد خه‌ڵاتی دادوه‌رانی بۆ باشترین كورته فیلمی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ده‌ستهێنا.
- فیلمی "كۆلاره‌كان" له ده‌رهێنانی سه‌یید په‌یام حوسێنی خه‌ڵاتی باشترین كورته‌فیلمی كوردیی پێبه‌خشرا.
- دانا چووبانو له فیلمی Resentment خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ژنی له فیلمی درێژ پێبه‌خشرا.
- جه‌واد عیزه‌تی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاوی له فیلمی درێژ وه‌رگرت.
- سه‌میع یڵدز و داستان ژاپار خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گریان بۆ فیلمی درێژ وه‌رگرت.
- فیلمی ئێرانیی "پاڵه‌وانێك" له ده‌رهێنانی ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی فیلمی درێژی وه‌رگرت.
- ئه‌پیچاتپۆنگ ویراسێتاكۆل، ده‌رهێنه‌ری كۆڵۆمبی خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری فیلمی درێژی وه‌رگرت.
- فیلمی "تاقیگه‌ی ژماره 2" له ده‌رهێنانی ئیدریس عه‌بدی و ئاواره عومه‌ر خه‌ڵاتی باشترین به‌ڵگه فیلمی كوردی وه‌رگرت.
- فیلمی "Sand Women" خه‌ڵاتی باشترین به‌ڵگه فیلمی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ده‌ستهێنا.
- فیلمی "Memoria"ی كۆڵۆمبی خه‌ڵاتی دادوه‌رانی بۆ باشترین فیلمی درێژ به‌ده‌ستهێنا.
- فیلمی "پاڵه‌وانێك" له ده‌رهێنانی ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی خه‌ڵاتی "سنۆبه‌ری زێرێن"ی به‌ده‌ستهێنا.
ئا- كامران
به‌دابه‌ش کردنی خه‌ڵاته‌کان فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی سلێمانی کۆتایی هات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.