خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە لەپشووەكانی سەری ساڵیدا پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا بەردەوام دەبێت و هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی ناوەندەكانی وەرگرتنی ڤاكسین بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە و رایدهگهێنێت: كە سەرەڕایی پشووەكانی سەری ساڵ تیمەكانی پێدانی (پێكوتەی كۆرۆنا)ی بەڕێوەبەرایەتیمان بەردەوام دەبن لەخزمەتی هاووڵاتیانماندا، جگە لەڕۆژی 1ی 1ی 2022.
راشیدهگهیهنن: بەیانیان و دوای نیوەڕوان لەناو كارگەی جگەرەی سلێمانی و لەناو بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستیدا (نەخۆشخانەی شیرەكە) لە كاتژمێر 8:30ی بەیانی بۆ كاتژمێر 5ی ئێوارەو هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی ناوەندەكانی كوتان بكەن بۆ پاراستنی خۆتان و خێزانەكانیان.
خۆپاراستنی تەندروستی بۆ وەرگرتنی ڤاکسین هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.