Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 11:46

بارسێلۆنا ته‌واوی ڕێکاره‌کانی گواستنه‌وه‌ی فێران تۆرێسی ئیسپانی بۆ ڕیزه‌کانی ته‌واوکرد

کوردستان TV
100%


به‌ پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا ته‌واوی ڕێكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی فێران تۆرێسی ئیسپانی و هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی بۆ ڕیزه‌كانی ته‌واوكردووه‌و له‌ سه‌روبه‌ندی واژووكردنی گرێبه‌ست دایه‌ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه‌.
 ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كاتالۆنی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی فێران تۆرێس بۆ ڕیزی بارسا ته‌واوبووه‌وه‌و بڕیارورایه‌ دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌م هێرشبه‌ره‌ به‌فه‌رمی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یانه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ واژووبكات و بۆ ڕۆژی دواتریش پێشكه‌شی هانده‌ران و میدیاكان بكرێت.
 هه‌مان ڕۆژنامه‌ ڕوونیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوو هه‌ردوو ئیداره‌ی بارساو مان سیتی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی تۆرێسی ته‌مه‌ن بیستویه‌ك ساڵ بۆ ڕیزی بلاوگڕانا به‌ بڕی په‌نجاوپێنج ملیۆن یۆرۆ ڕێككه‌وتن.
 جێگای باسه‌ له‌م وه‌رزه‌دا بارسێلۆنا گرفتی زۆری له‌ هێڵی هێرشبه‌ری هه‌یه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌گوێرۆ به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ به‌ یه‌كجاری وازی له‌ یاریكردن هێناو هه‌ریه‌ك له‌ مێمفیس دێپای و ئانسۆ فاتی و مارتن برایتوایت به‌هۆی پێكان له‌ یاریگاكان دابڕاون .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.