کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
كه‌شناسی راشیده‌گه‌ێنێت: ئەمڕۆ شەممە، پێشبینی هاتنی بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری بۆ ناو خاكی هەرێم دەكرێ كە دەبێتە هۆی دابەزینێكی بەرچاوی پلەكانی گەرما لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمدا.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
شه‌ممه 25 -12- 2021:
هه‌ولێر 8 پله ، دهۆك 6 پله ، سلێمانی 10 پله ، هه‌ڵه‌بجه 9 پله ، كه‌ركوك 9 پله.
یه‌كشه‌ممه 26 -12-2021:
هه‌ولێر 10 پله ، دهۆك 9 پله ، سلێمانی 10 پله ، هه‌ڵه‌بجه 10 پله ، كه‌ركوك 12پله.
که‌ش و هه‌وا گۆڕانکاری به‌سه‌ردادێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.