لە پارێزگای خوزستان لە باشووری رۆژئاوای ئێران، زنجیرەیەک رووداوی هاتوچۆ روویدا و لە ئاکامدا 10 کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی فەرمی ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەکی نێوان شاری ئەهوازی ناوەندی پاریزگاکە و شارۆچکەی خوڕەمشەهر، زنجیرەیەک رووداوی هاتوچۆ روویداوە.
لە رووداوەکاندا کە بارهەڵگر و پاسی نەفەرهەڵگریش هەبوون، 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 13 کەسی دیکەش بریندار بوون.
دواتر بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری رووداوەکە دەستیپێکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.