چه‌ند یاریزانێكی یانه‌ی ڕیال مه‌درید كه به‌م دواییه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبوون، له پشكنینه تاقیگه‌ییه‌كاندا ده‌ركه‌وت په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه.سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه كه هه‌ریه‌ك له دێڤید ئالاباو گاریس به‌یل و ڕۆدیریگۆ گویس و ئاندرێ لۆنینی گۆڵپارێزو دێڤید ئه‌نچیلۆتی كوڕ‌و یاریده‌ده‌ری كارلۆ ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌كه له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
هاوكات لوكا مۆدریچی كڕواتی به هه‌مان شێوه ئه‌نجامی پشكنینه تاقیگه‌ییه‌كانی نێگه‌تیڤ بووه‌و هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشی و كاریگه‌ریه لاوه‌كیه‌كانی سه‌رمابوونی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی نه‌ماوه، هه‌روه‌ها مارسێلۆ داسیلڤای به‌ڕازیلی پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ كراوه‌و ده‌ركه‌وتووه ئه‌ویش ڤایرۆسی كۆرۆنای تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له ماركۆ ئه‌سێنسیۆ و ئیسكۆ ئه‌لاركۆن هێشتا له كۆرۆنا چاك نه‌بوونه‌ته‌وه‌و له كه‌ره‌نتین دان، دانی كارڤاخال و دانی سیبایۆسیش به هۆی پێكانه‌وه له ڕیزی یانه‌ی شاهانه دابڕاون .
چه‌ند یاریزانێکی ڕیاڵ مه‌درید له کۆڕۆنا چاکبوونه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.