Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 11:40

سەرچاوە ڕۆژنامەوانیەکان: چێڵسی هەوڵ دەدات لە مێرکاتۆی زستانەدا گرێبەست لەگەڵ سێرجینۆ دێستی واژووبکات

کوردستان TV
100%


سەرچاوە ڕۆژنامەوانیەكانی به‌ریتانیا ئاشكرایانكرد كە یانەی چێڵسی هەوڵ دەدات لە مێركاتۆی زستانەدا گرێبەست لەگەڵ سێرجینۆ دێستی ئەمەریكی و بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنا واژووبكات.
 لەمبارەوە ڕۆژنامەی ئێكسپرێسی بریتانی بڵاویكردەوە كە چێڵسی ئامادەیە سیی و شەش ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی دێست خەرج بكات، ئەویش دوای ئەوەی بێن چیلوێلی بەرگریكارەكەی تووشی پێكانێكی سەخت هات و چەند مانگێك لە یاریگاكان دادەبڕێ‌.
 ماركۆس ئەڵۆنسۆی بەرگریگارەكەی دیكەشی لە كۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ یانە لەندەنیەكە تەواودەبێت، چاڤی هێرناندیزی ڕاهێنەری بارسێلۆناش لەم وەرزەدا بە كەمی پشت بە تواناكانی دێست دەبەستێت، بۆیە ئیدارەی چێڵسی دەیەوێت ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوەو سوود لە تواناكانی بەرگریكارەكە وەربگرێت كە دەتوانێت لە هەردوو باڵی ڕاست و چەپی هێڵی بەرگری یاری بكات، دێستی تەمەن بیست ویەك ساڵ لە تشرینی یەكەمی پارساڵ پەیوەندی بە بارسێلۆنا كردو لەو كاتەوە لە پەنجاوحەوت یاری لە ڕیزی یانە كاتالۆنیەكە لەسەرجەم پێشبڕكێكان بەشداری كردووە.
 واش چاوەڕوان دەكرێت چێڵسی لەم هەوڵانەیدا ڕووبەڕووی ڕكابەری یانەی بایرن میونشن ببێتەوە كە ئەویش بە هەمان شێوە هەوڵی گواستنەوەی بەرگریكارەكە دەدات.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.