یاریزانی عومانی موخه‌له‌د ڕه‌قادی كه له ڕیزی یانه‌ی مه‌سقه‌ت یاری ده‌كرد، به‌ر له یاری نێوان تیپه‌كه‌ی و یانه‌ی سوهیق له خولی عومان و له‌كاتی خۆئاماده‌كردنی بۆ یاریه‌كه‌و به‌هۆی نۆره‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد.
ڕه‌قادی له‌گه‌ڵ یاریزانانی دیكه‌ی تیپه‌كه‌ی سه‌رقاڵی مه‌شقی توانای جه‌سته‌یی بوو بۆ خۆئاماده‌كردنی بۆ یاریه‌كه، به‌ڵام له‌ناكاو باری ته‌ندروستی تێكچوو و به په‌له گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، دواتر ئیداره‌ی یانه‌ی مه‌سقه‌ت ڕایگه‌یاند كه یاریزانه‌كه له نه‌خۆشخانه‌و له ته‌مه‌نی بیست ونۆ ساڵی كۆچی دوایی كردووه.
هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی ڕه‌قادی یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌ران و كارگێڕی و ناوبژیوانانی یاری نێوان مه‌سقه‌ت و سوه‌یقی دڵته‌نگ كرد، بۆیه یاریه‌كه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا، هاوكات به بڕیاری یه‌كێتی تۆپی پێی عومان سه‌رجه‌م یاریه‌كانی دیكه‌ی یانه‌ی مه‌سقه‌ت له پێشبڕكێكانی فوتساڵی پیاوان و خانمان و خوله‌كانی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوان به هه‌مان شێوه دواخرا .
موخه‌له‌د ڕه‌قادی یاریزانی عومانی به‌هۆی نۆره‌ی دڵ کۆچی دوایی کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.