ڕاوێژکاری وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدهگهێنێت: کۆمەڵێک ڕێکخراوی جیھانی قەرزی بچووک بە گەنجانی ھەرێمی کوردستان دەدەن کە لە10 ھەزار دۆلارەوە تا 30 ھەزار دۆلار دەست پێ دەکات.
فەتحی مەجید، ڕاوێژکاری وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: کۆمەڵێک ڕێکخراوی جیھانی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان قەرزی بچووک بە گەنجان دەدەن بۆ ئەوەی پڕۆژەی پێ جێبەجێ بکەن و لە سەرەتادا ھەزار کەس لێی سوودمەند دەبن کە 100 کەس لە ھەرێمی کوردستانن و 900 کەسیش لە عێراق بەگشتی، بۆیە ئەمە ھەنگاوێکی باشە بۆ ھەرێمی کوردستان و گەنجان سوودی لێ وەربگرن.
ڕاوێژکاری وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاشیدهگهێنێت: قەرزەکە بەپێی قەبارە و جۆری پڕۆژە دەدرێتە گەنجان، پڕۆژەکە چەند گەورەتر بێت قەرزی زیاتری پێ دەدرێت، بۆیە پڕۆژەکان جۆراوجۆر دەبن و ڕێکخراوەکانیش بەپێی جۆری پڕۆژەکان قەرزەکەیان پێ دەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.