وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئاماری حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە میانی ئەمساڵدا بڵاوکردەوە و راشیگەیاند کە چەند لیژنەیەکی، بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە ھۆکارەکانی زیادبوونی حاڵەتەکانی خۆکوشتن، پێکھێناوە.
خالید محەننا،گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا کە ئەمساڵ بە بەردوارد بە ساڵی رابردوو زیاتر لە 109 حاڵەتی خۆکوشتنیان تۆمارکردووە و گوتی: "لە میانی ئەم ساڵدا، 772 حاڵەتی خۆکشتمان تۆمارکردووە، لە کاتێکدایە لە ساڵی 2020دا، 663 حاڵەتی خۆکشتنمان تۆمارکردبوو".
خالید محەننا باسی لەوەشکردووە کە لە ساڵی 2016وە، حاڵەتەکانی خۆکشتن لە عێراق زیادیان کردووە و گوتی: "لە ساڵی 2016دا، ژمارەی حاڵەتەکانی خۆکوشتن گەیشتبووە 393 حاڵەت و لە ساڵی 2017دا، گەیشتبووە 462 حاڵەت و لە ساڵی 2018دا، گەیشتبووە 530 حاڵەت و لە ساڵی 2019دا، گەیشتبووە 605 حاڵەت".
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، راشیگەیاندووە کە چەند لیژنەیەکییان، بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە ھۆکارەکانی زیادبوونی حاڵەتەکانی خۆکوشتن، پێکھێناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.