نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، پێشوازی لەکۆمەک و یارمەتیەکانی خەڵکی (ههڵهبجه، کەرکووک ، چەمچەماڵ و قوتابخانەى فاخیر مێرگەسۆرى) کرا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: سەرلەبەیانى ئەمڕۆ شەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەدیوانى پارێزگا پێشوازی لەکۆمەک و هاوکارییەکانى خەڵکى (ههڵهبجه، کەرکووک، چەمچەماڵ و قوتابخانەى فاخیر مێرگەسۆرى) کرد، کە لەماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوودا بەمەبەستى هاوکاریکردن و یارمەتیدانى زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى هەولێر کەمپینیان ڕاگەیاندبوو.
ڕاشیگەیاند: لە دیدارەکەدا پارێزگارى هەولێر وێڕای بەگەرمى بەخێرهاتنیان بۆ شارى هەولێر دەست خۆشی لە خەڵکى بەئەمەکى ههڵهبجه و شارهزوور و ههورامان و کەرکووک و چەمچەماڵ و مامۆستا و بەڕێوەبەرانى قوتابخانەى فاخیر مێرگەسۆرى کرد و هیوای بەردەوامی لە کارە خێرخوازیی و مرۆییەکانیان بۆ خواستن.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد کە هاتنیان و ڕاگەیاندنى کەمپین بۆ هاوکاریکردنى زیانلێکەوتووانى لافاوهكهى ههولێر کارێکى گەورە و لەبیرنەکراو و مایەى شانازییە، ئەوەى کردووتانە پەیامێکى نیشتمانیی گەورەیە بۆ لێقەوماوانى هەولێر سوپاستان دەکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.