Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 08:27

وەزیری ئەوقاف بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکوومەت سەردانی کەنیسەی ماریوحەننا دەکات

کوردستان TV
100%

 

بە نوێنەرایەتی سەرۆک حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە مەبەستی جەژنە پیرۆزە سەردانی کەنسیەی ماریوحەننای کرد.

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە یاوەری نوێنەری پێکھاتە ئایینەکان بەمەبەستی پیرۆزبایی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح سەلامی خوای لەسەر بێت، لەشارۆچکەی عەنکاوە سەردانی کەنسیەی ماریوحەننامان کرد و پیرۆزبایی ئاراستەی پاتریارک و مەتڕانەکان و خوشک و برایانی کریستیان کرد.

هەر لە دانیشتنەکەدا وەزیری ئەوقاف ھیوای جەژنێکی خۆش و سەرفرازی بۆخواستن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.