بەهۆى ترس لە بڵاوبوونەوەى ئۆمیکرۆن، تەنها لە پشووەکانى کریسمسدا زیاتر لە 5700 گەشتى ئاسمانى لە جیهاندا هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فڕانس پرێس له ئه‌مه‌ریكا هێڵه‌كانی ئاسمانی زیاتر لە 300 گەشتی ئاسمانییان هەڵوەشاندەوە، ئەوەش ڕێگری لە هەزاران گەشتیار دەکات بۆ پشووەکە بگەڕێنەوە ماڵەوە.
هاوکات ڕاشیگەیاند: هێڵی ئاسمانی یونایتد نزیكه‌ی 170 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشاندەوەتەوە، دەڵیتا فلایتیش 135 گەشتى هەڵوەشاندۆتەوە، له سه‌رانسه‌ری جیهانیش هێڵه‌كانی ئاسمانی سه‌دان گه‌شتی دیكه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئاماژە بەوەش دەکرێت کە هەڵوەشاندنەوەى گەشتەکانیش بەهۆی کاریگەری خێرایى بڵاوبوونەوەى ئۆمیکرۆنە کە ئێستا لە بەشێک لە وڵاتان ڕێکارى توندیان لە دژى گرتووەتەبەر.
جێی باسە ئەوەش لە کاتێکدایە 70% تووشبووانى کۆرۆنا لە ئەمەریکا ئێستا لە بەرکەوتەى جۆرە نوێکەى ڤایرۆسەکەن کە بە ئۆمیکرۆن ناسراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.