Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 06:46

وەزارەتی تەندروستی ئامادەکارییەکانی بۆ ڕۆژانی پشوو دەخاتەڕوو

وەزارەتی تەندروستی
کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیانراوێکدا ئامادەکارییەکانی بۆ ڕۆژانی پشووی جەژنی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی نوێی 2022 خستەڕوو.

 

دەقی ڕاگەیانراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:-

ئامادەکاریەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕۆژانی پشووی جەژنی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی نوێی 2022 لە هەرێمی کوردستان

بەبۆنەی سەری ساڵی زایینی و جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح، پیرۆزبایی لە کەسوکار و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و پزیشکان و پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی و سەرجەم هاووڵاتیان دەکەین، هیواخوازین ساڵی ئایندە ببێتە ساڵی خۆشگوزەرانی و هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموولایەک دەخوازین.

هاووڵاتییانی بەڕێز و دامودەزگاکانی تەندروستی ئاگاداردەکەینەوە کەوا ڕۆژانی پشووی فەرمی هەمان ڕۆژانی پشووی ڕاگەیاندراوە کە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی (25/12/2021) دەست پێ دەکات تاکوو (2/1/2022) کە یەکەم ڕۆژی دەوام دەبێت بۆ ئەم مەبەستە نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستیەکان رادەسپێرێت کە تەنها ئێشکگری دەبێت بۆ کارئاسانی هاووڵاتیغان و بەرژەوەندی گشتی بەپێی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە:.

١- پابەندبوون بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە بەستنی ماسك و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی لە قەرەبالغی و بایەخدان بە پاکوخاوێنی تاك بەتایبەت دەست شوشتن.

٢- پابەندبووون بە وەرگرتنی ڤاکسین لە لایەن هاووڵاتیان لە سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین .

٣- لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ سەرجەم سەنتەرەکانی وەرگرتنی ڤاکسین کراوە دەبێ بۆ پێشوازی لەو هاووڵاتیانەی کە مەبەستیانە ڤاکسین وەربگرن.

٤- فریاکەوتنەکان (24) کاتژمێرکراوە دەبن بەشێوەی ئێشکگری.

٥- دەوامی نەخۆشخانەکان بەشێوەی ئێشکگری دەبێت.

٦- نۆرینگە دەرەکیەکان کراوە دەبن لە ڕۆژانی پشوو.

٧- ڕاوێژکارییە (24) کاتژمێرییەکان کراوە دەبن بە پێ ی خشتەی دەوامکردنیان لە لایەن بەڕێوەبەرایتیە گشتیەکان دیاری دەکرێت.

٨- سەنتەرەکانی شووشتنی گورچیلە بەردەوام کراوە دەبێت بەشێوەی ئێشکگری کە لەلایەن بەڕێوەبەرایتیە گشتیەکان دیاری دەکرێت.

٩- تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی (122) بەردەوام دەبن لە ئەرک و کارەکانیان بەشێوەی (24) کاتژمێری وە بەهۆی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.

١٠- لەکاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.

١١- تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازرەوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونەکانیان.

١٢- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوەرەکان لە کەمپەکان بەردەوم دەبێت.

١٣- پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێ ی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری لە ڕۆژانی پشوودا.

١٤- هێلەکانی مۆبایلی بەڕێوەبەر و بەپرس و وەرگری بەشەکان کراوە دەبن و وەڵامی پەیوەندیەکان دەدرێنەوە لە ڕۆژانی پشوو.

١٥- لێژنەکانی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکان و نەخۆشخانەکان بەردەوام دەبن بۆ بەدواداچوونی دەوامی نەخۆشخانە و دەزگا تەندروستیەکان.

وەزارەتی تەندروستی

حکوومەتی هەرێمی کورستان

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.