وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، هەموو توانایەکیان خستۆتەگەڕ بۆ کۆمەککردن و هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیانراوێکدا ئەوەی خستۆتەڕوو کە " وەک یەکێک لە ئەرکە سەربازییەکانی پێشمەرگە هاوکاریکردن و یارمەتیدانی خەڵکی سیڤیلە لە کاتی ڕووداو و کارەساتە سروشتیەکان، دوای لافاوەکەی هەندێ گەڕەکی شاری هەولێر لە ڕۆژانی ڕابردوودا، فەوجی بەرگریی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن وەزارەتەوە ڕاسپێردرا کە ئەرکی ئەو خزمەتەی هاووڵاتیان و دانیشتووانی شاری هەولێری بگرێتە ئەستۆ."
هەروەها ئەوەش هاتووە کە "هەموو توانایەکیان خستەگەڕ بۆ کۆمەککردن و هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان، لە ڕووی گواستنەوە و پاککردنەوە و دابینکردنی خۆراک و سووتەمەنی."
وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیانراوەکەدا ئاماژە بەوەش دەکات کە " هێزی پێشمەرگەی کوردستان وەک چۆن گیانی خۆی بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی کوردستان بەخت دەکات، ئاواش بۆ ڕوودانی هەر ئەگەرێکی نەخوازرا و ئامادەیە، گەیشتنی هاوکارییەکانی هێزی پێشمەرگە بووە مایەی دڵخۆشی و شانازی لای زیانلێکەوتووانی لافاوەکە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.