Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 06:46

ئێستا تەرمی قوربانییانی ڕووداوەکەی نۆکەندی ئینگلیز گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان

کوردستان TV
100%

 

ئێستا تەرمی ئەو  16 کۆچبەرە کوردەی کە لە نۆکەندی ئینگلیزدا خنکابوون گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان هاوشان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییان لە فڕۆکەخانە ئامادەن.                                                                                                       
ئامانج ساڵح پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕایگەیاند: ئێستا تەرمی 16 کۆچبەرە کوردەکەی کە لە ئاوی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا خنکابوون گەیشتنە ھەولێر و ڕادەستی کەسوکارەکانیان دەکرێت.

هەروەها ڕایگەیاند: ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان هاوشان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر  ئامادەن و هاوخەمی خۆیان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان کرد.                                                                                                               
ڕاشیگەیاند: بە ھاوکاری وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان 16 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن ئامادەکراوە بۆ گواستنەوەی تەرمەکان بۆ دواشوێنی خۆیان.              
جێی باسە گەڕاندنەوە تەرمی قوربانییانی ڕووداوەکەی نۆکەندی ئینگلیز لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە. 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.