Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 06:27

لەمریکا زیاتر لە ھەزار و 600 گەشتی ئاسمانیی بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە هەڵوەشێندراوەتەوە

کوردستان TV
100%

بەھۆی بڵاوبوونەوەی جۆری گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، زیاتر لە ھەزارو 600 گەشتی ئاسمانیی لە پڕۆگرامەکانی فڕیندا ھەڵگیران.

بەپێی داتاکانی ماڵپەری Flightaware.com، بەھۆی ئەوەی پەتاکە کاریگەری خستووەتە سەر کارمەندانی ھێڵە ئاسمانییەکان، گەشتەکانی فڕۆکە ھەڵوەشانەوەتەوە.

ئەمەش ئەو ھاووڵاتییە ئەمریکیانەی خستە دۆخێکی قورسەوە کە بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵەوە روویان لە فڕۆکەخانەکان کردبوو.

ھاوکات لە سەرتاسەری جیھانیش، بەھۆی پەتای کۆرۆناوە لە رۆژی ھەینییەوە تا یەکشەممە زیاتر لە پێنج ھەزار و 400 گەشتی ئاسمانیی ھەڵوەشاونەتەوە.

زۆرترین گەشت لە رۆژانی سەری ساڵی نوێ ئەنجام دەدرێت. 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.