Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 06:28

ئەڵمانیا لە هەناردەکردنی چەکدا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە

ئەمساڵ گەیشتە 9،04 ملیار یورۆ
کوردستان TV
100%

هەناردەکردنی چەک و پێداویستی سەربازیی لە ئەڵمانیا ئەمساڵ گەیشتە 9،04 ملیار یورۆ و ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد.

ئاژانسی هەواڵیی ئەڵمانیا بڵاوی کردەوە، وەزارەتی ئابووریی ئەڵمانیا لە وەڵامی پرسیارێکردنی پەرلەمانتارێکی سەربە پارتی چەپ (Die Linke)دا، باسی لەوە کرد کە حکوومەت ئەمساڵ رەزامەندی نیشانداوە لەسەر فرۆشتنی چەک و پێداویستی سەربازیی بە بەهای 9،04 ملیار یورۆ.

بەوەیش ئەڵمانیا لە 2021دا، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردەوە لە فرۆشتنی چەک و پێداویستی سەربازییدا.

پێشتر بەرلین لە ساڵی 2019 دا، بە بەهای 8،02 ملیار یورۆ چەک و پێداویستی سەربازیی فرۆشتبوو.

لە وەڵامەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە ئەمساڵ ئەڵمانیا زۆرترین چەک و پێداویستی سەربازیی بە میسر فرۆشتووە.

بەرلین رەزامەندی نیشانداوە بە فرۆشتنی چەک و پێداویستی سەربازیی بە میسر، بە بەهای 4،34 ملیار یورۆ.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.