پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ كاك عومەر بۆڵی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك عومەر بۆڵی،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و كادیری دڵسۆز وەفادار باوكی بەڕێزتان كاك(عومەر مستەفا محەمەد) ناسراو بە(عومەر بۆڵی)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادەتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە عومەر بۆڵی بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارهگای بارزانی
26ـی كانوونی یهكهمی 2021
……………………………..
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی پێشمەرگە و تێكۆشەر ئەحمەد باوەركی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی ئەحمەد باوەركی،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز و تێكۆشەر و وەفاداری رێبازی پیرۆزیی كوردایەتی(رێبازی بارزانیی) كاكە(ئەحمەد باوەركی)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێز و كوردپەروەرەكەتان و كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین، هاوبەشی خەمی هەموو لایەكین.
لە خودای گەورە داواكارم دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە ئەحمەد بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارهگای بارزانی
26ـی كانوونی یهكهمی 2021
…………………………………
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ دكتۆر حەمدیە میرخان پیرانی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، دكتۆر حەمدییە میرخان پیرانی،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامت حاجی هینی ئەحمەد یوسف و مامۆژنت مسریخان محەمەد ئەمین عەبدوڵڵامان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان دەكەین، هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبووان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادەكەتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارهگای بارزانی
26ـی كانوونی یهكهمی 2021
سێ پەیامی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.