چه‌ند ڕاپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له فه‌ڕه‌نسا ئاشكرایانكرد كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان هه‌وڵ ده‌دات گرێبه‌ستی ماركینیۆسی به‌رگریكاره به‌ڕازیلیه‌كه‌ی درێژبكاته‌وه.
له‌مباره‌وه ماڵپه‌ڕی لی تێن سپۆرتی فه‌ڕه‌نسی بڵاوی كرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئێستای یاریزانه‌كه له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیست وچوار ته‌واوده‌بێت، به‌ڵام به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان ده‌ستیان به گفتوگۆ كردووه له‌گه‌ڵ ماركینیۆس بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی تا ساڵی دووهه‌زاروبیست وشه‌ش، ئه‌ویش بۆ مسۆگه‌ركردنی مانه‌وه‌ی ئه‌م به‌رگریكاره له پێكهاته‌ی پیی ئێس جی بۆ درێژترین ماوه.
كارگێڕی پاریس سانجێرمان له هه‌وڵ دایه پارێزگاری له یاریزانه سه‌ره‌كیه‌كانی پێكهاته‌كه‌ی بكات ئه‌ویش بۆ بنیاتنان و په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌ی یانه‌كه‌و ڕكابه‌ریكردن له‌گه‌ڵ یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباس، له هاوینی ڕابردوودا، پاریس سانجێرمان ئۆفه‌رێكی چێڵسی به بڕی هه‌شتاوپێنج ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی ماركینیۆسی ته‌مه‌ن بیستوحه‌وت ساڵ بۆ ڕیزی یانه ئینگلیزیه‌كه ڕه‌تكرده‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.