سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە عێراق رایگەیاند کە تەقینەوەیەک کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعشی لەنێوان پارێزگاکانی بابل و دیوانییە کردووەتە ئامانج.
سەرچاوەکە بۆ میدیا عێراقییەکانی ئاشکرای کردووە کە بۆمبێکی چێنراو لەسەر رێگای خێرای نێوان پارێزگاکانی بابل و دیوانییە، بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعشدا، تەقیوەتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە تەقینەوەکە، زیانی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.