Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 03:17

له‌ ساڵی تازه‌دا 120 پڕۆژه‌ی نوێ له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت

کوردستان TV
100%


جێگری پارێزگاری ھەولێر رایده‌گه‌ێنێت:، بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران، 60 ملیار دیناری دیکە بۆ پارێزگای ھەولێر تەرخان دەکرێت و 120 پڕۆژەی پێ ئەنجام دەدرێت.
مەسعود محەممەد، جێگری پارێزگاری ھەولێر  رایده‌گه‌ێنێت: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەکو ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی نوێ لە ساڵی تازەدا، لەسەر فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران 60 ملیار دیناری بۆ تەرخان کردووین، بۆ ئەوەی پڕۆژەی تازە بۆ ھەولێر ئەنجام بدەین، بۆ ئەو مەبستەش لەگەڵ قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان کۆبوونەوەمان کردووە بۆ دانانی میکانیزمێک بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکان، کە بۆ ھەر ناوچەیەک چەند پڕۆژە بێت.
جێگری پارێزگاری ھەولێر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: ھەوڵ دەدەین ئەگەر لەمساڵدا ھەر کەموکوڕییەک ھەبووە، جارێکی دیکە دیراسە بکرێتەوە و لە رێگەی ئەو پارەیەی تەرخان کراوە، پڕۆژەی خزمەتگوزاریی بۆ ئەنجام بدەین.
ده‌شڵێت: بەو 60ملیار دینارەی بۆمان تەرخان دەکرێت، 120 پڕۆژەی پێ ئەنجام دەدەین، بەڵام رەنگە بەڕێوەبەرە گشتییەکان و قایمقامەکان ئەگەر پڕۆژەیەکی گەورە بێت بیکەنە دوو پڕۆژە یاخود دوو پڕۆژەی بچووک بکرێتە یەک پڕۆژە و ئەگەری گۆڕانکاری ھەیە، بۆیە دیراسەی دەکەین چۆن باش بێت پڕۆژەکان بەو شێوەیە ئەنجام دەدرێن.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت، ئەو پڕۆژانەی ئەنجام دەدرێن، بە پێی پێویستیی ناوچەکان دەبێت و ھەموو سێکتەرەکانیش لە خۆ دەگرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.