Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 11:46

تۆپی پێ.. سوفیان لۆکاری جەزائیری گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%


کاپتنی یانەی مەولودییەت سعەیدەی جەزائیری لە میانی یاریی یانەکەی کە بووە میوانی یانەی جەمعیەت وەهران لە هاوبەندی دووەمی یانە پیشەگەرەکانی تۆپی پێی جەزائیر، سوفیان لۆکار بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیای جەزائیردا بڵاوکراوەتەوە، سوفیان لۆکار کە لە خولەکی 26دا لەگەڵ گۆڵپارێزدا بەریەک کەوتوون دووچاری پێکان بووە و لە دوای وەرگرتنی چارەسەر گەڕاوەتەوە بۆ ناو یاریگا، پاشان لە خولەکی 35دا، هۆشی لەدەستداوە و لە ناکاو کەوتووەتە سەر زەوی.
سوفیان لۆکاری تەمەن 30 ساڵان کە دووچاری جەڵتەی دڵ بوو، سەرەڕای هەوڵی کارمەندانی تەندروستیی لەنێو یاریگا نەتوانرا ژیانی رزگار بکرێت.
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.