به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ڵكردنی رههێڵهوه، رێگای 17 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی وان، هه‌كاری، مووش و به‌دلیس داخراون.
شاره‌وانی وان رایگه‌یاند کە له دوێنێوه، تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان توانیوویانه رێگای نزیكه‌ی 400 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به رووی هاتوچۆدا بكه‌نه‌وه و به‌رده‌وامیشن بۆ كردنه‌وه‌ی رێگای ئه‌و سێ ناوچه‌یه‌ی به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ڵكردنی رههێڵهوه، داخراون.
له میانی یه‌ك هه‌فته له هه‌وڵی تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا، تواندراوه له مووش رێگای 32 گوند بكرێنه‌وه.
به‌فر له به‌شێك له به‌رزاییه‌كانی مووش تا چوار مه‌تر كه‌ڵه‌كه بووه.
تیمه‌كان له دوێنێوه رێگای 49 گوندیان له هه‌كاری كردووه‌ته‌وه و له هه‌وڵه‌كانیشیان به‌رده‌وامن بۆ كردنه‌وه‌ی رێگای چوار ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی دیكه كه به‌فر، دایخستوون.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان، هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ كردنه‌وه‌ی رێگای ئه‌و 10 گونده‌ی له به‌دلیس به‌فر، دایخستوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.