دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە گەورەترین ساختەکارانی بەڵگەنامە فەرمییەکانی لە پارێزگای بەسرە باشووری ئەو وڵاتە، راگەیاند.
دەزگای ناوبراو لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی پشت بەستن بەزانیارییە ھەواڵگرییەکان و لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، یەکێک لە گەورەترین ساختەکارانی بەڵگەنامە فەرمییەکانیان لە پارێزگای بەسرە، دەستگیر کردووە.
باس لەوەشکراوە کە لە ماڵی دەستگیرکراوەکەدا، دەستبەسەر 350 مۆری دەزگاکانی دەوڵەت و چەندین بەڵگەنامەی ساختەدا گیراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەیش خراوەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکە رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەری بگیرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.