ستێفان ساڤیچی مۆنتینیگرۆیی و به‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به باشترین یاریزانی تۆپی پێی وڵاتی مۆنتینیگرۆ بۆ ساڵی دووهه‌زاروبیستویه‌ك هه‌ڵبژێردرا
.
ڕوانگه‌ی ڤیجێست ئاشكرایكرد كه له ده‌نگدانی تایبه‌ت به دیاریكردنی باشترین یاریزانی ئه‌مساڵی مۆنتینیگرۆ، ساڤیچ پله‌ی یه‌كه‌می به كۆكردنه‌وه‌ی نه‌وه‌دوشه‌ش ده‌نگ به‌ده‌ستهێناو پێش هه‌ریه‌ك له ستێفان یۆڤیچی هێرشبه‌ری هێرتابه‌رلین و ئیگۆر فۆیاسیچی به‌رگریكاری یانه‌ی پارتیزان به‌لگراد كه‌وت و بۆ دووه‌م ساڵی له‌سه‌ریه‌ك و پێنجه‌مین جار له كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی به باشترین یاریزانی مۆنتینیگرۆ هه‌ڵبژێردرا.
ساڤیچی ته‌مه‌ن سی ساڵ وه‌رزی ڕابردوو نازناوی خولی ئیسپانیای له ڕیزی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ده‌ستهێنا، ئه‌م به‌رگریگاره له ساڵی دووهه‌زارودوازده له یانه‌ی مانچسته‌رسیتیه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی فیۆرنتینا كرد‌و له ساڵی دووهه‌زاروپازدش فیۆرنتینای جێهێشت و هاته ڕیزی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید .
ستێفان ساڤیچی مۆنتینیگرۆیی به باشترین یاریزانی تۆپی پێی وڵاته‌که‌ی بۆ ساڵی 2021 هه‌ڵبژێردرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.