راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، پارتی و یه‌كێتی بە بەرنامەیه‌کی هاوبەش بەشداریی له حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا پشت له هه‌رێمی كوردستان ناكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دلشاد شه‌هاب راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی به‌شداریی كورد له كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاند: لایەنەکانی هەرێمی کوردستان رۆڵیان لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق دەبێت، بەڵام نابینە لایەنگری هیچ لایەک، بۆیه‌ش پارتی و یه‌كێتی بە بەرنامەیه‌کی هاوبەش بەشداریی له حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌كه‌ن.
دڵشاد شەهاب لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: ئەمریکا پشت لە هەرێمی کوردستان ناکات و بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتییەکەیان.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا بۆ هێزی مەشقپێدەر و ڕاوێژکاری دەگۆڕێت و بەرپرسانی ئەمریکا دڵنیاییان داوە بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.