Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 03:17

دەزگای خێرخوازی بارزانی پاکێجی کەلوپەلی ناوماڵی بەسەر 3000 خێزانی زیانلێکەوتووی لافاو دابەش کرد

کوردستان TV
100%

 

دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕایگەیاند، پاکێجی کەلوپەلی ناوماڵ بۆ 3000 خێزانی زیانلێکەوتووی لافاوەکەی هەولێر لەلایەن دەزگاکەیانەوە بە هاوکاری گرووپ و کۆمپانیا و لایەنە حکوومییەکان دابین کراوە و بەسەریاندا دابەش کرا.

ئەحمەد مووسا سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ناحییەی قوشتەپە ڕایگەیاند: تیمەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بە چەند قۆناغێک دەستیان کردووە بە هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان کە سەرەتا لە پاککردنەوەی ماڵەکان و تۆمارکردنی زەرەر و زیانەکان بە یارمەتی تیمەکانی پارێزگای هەولێر، دانانی تیمی تەندروستی بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر لە ناو ئەو شوێنانەی تووشی زەرەر و زیان بوونە، هەروەها  دابینکردنی خۆراک دەستی پێ کردووە.

ڕاشیگه‌یاند: لە قۆناغێکی دیکەشدا هەڵساین بە دابینکردنی کەلوپەلی ناوماڵ بۆ ئەو خێزانانە.

هه‌روه‌ها ڕایگەیاند: بە هەماهەنگی گرووپ و کۆمپانیا و ڕێکخراو و لایەنەکانی حکوومی توانرا پاکێجی کەلوپەلی ناوماڵ بۆ 3000 خێزانی زیانلێکەوتووی لافاو دابین بکرێت.

دەزگاکە پاکێجی کەلوپەلەکان دەخاتەڕوو کە پێکهاتوون لەمانە:- (5 دۆشەک، 5 بالیف، 7 بەتانی، 52 مەتر فەرش، 1سۆپا، 2 پارسێلی خۆراك و 1 بوتڵی غاز) بۆ هەر خێزانێک دابینکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە پارێزگاری هەولێر لە ماوەی پێشوودا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو هاوکارییانەی لەلایەن ئەم گرووپانەوە دابەش دەکرێن تەنیا پێداویستی سەرەتایین و بریتی نین لە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان. 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.