هادی عامڕی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م داوای له هاووڵاتییانی عێراق كرد به‌شداریی خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری بكه‌ن له یادی ڕووداوی كوژرانی موهه‌ندیس و سلێمانی.
عامڕی له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو یادی ساڵانه‌ی كوژرانی ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس و قاسم سلێمانییه، له‌و ڕۆژه‌دا خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌كرێت، داوا له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م به‌شداریی ئه‌م یاده ساڵانه‌یه بكه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: سلێمانی و موهه‌ندیس قه‌رزیان له‌سه‌ر ئێمه‌یه، بۆیه ده‌بێت به‌وپه‌ڕی هێز و تواناوه ئه‌م یاده بكه‌ینه‌وه.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌م دۆخه‌ی ئێستادا له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له ئێمه له گه‌نج و پیر و كارمه‌ند و سه‌ركرده و ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌شداریی ئه‌م یاده بكه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.