شـێروان دوبردانی ـ کـاندیدی دەرچـووی پ.د.ک بۆ پـەرلەمانی عـێـراق له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی کشانەوەی هـێزەکانی ئەمـریکا له عێراق و پـێکهێنـانی حکـوومـەتی داهـاتـوو
وادیاره چه‌ند سیناریۆیه‌ك هه‌یه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن جارێكی دیكه ،فشاری زۆر ده‌كرێت ، به‌ڵام به‌پێی زانیاری دادگای فیدراڵ ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند ده‌كات .
دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كان ئێمه‌ش وه‌كو پارتی سكاڵامان هه‌یه به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و 2 كورسییه‌ی پارتی كه كه‌مكرا . ئه‌و كاره‌ش كه كرا فشارێك و پیلانێك بوو دژ به پارتی كه رێكخرا بوو
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردن و چۆنیه‌تی دانانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جیگره‌كانی و سه‌رۆك كۆمار هێله گشتیه‌كان تا راده‌یه‌ك دانراوه ، به‌ڵام پێویسته چاوه‌ڕوان بین
شێروان دوبردانی راشیگه‌یاند كه ره‌وتی سه‌در مافی راسپاردنی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراقی هه‌یه .
حكومه‌تی زۆرینه زۆر باشه ، به‌ڵام واقیعی عێراق رێگه به‌و جۆره حكومه‌ته نادات و ئه‌كید سه‌رناگرێت ، به‌ڵام ته‌وافوق و شه‌راكه‌ت و ته‌وازن ئه‌گه‌ر به باشترین شێوه جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وا بارودۆخ به‌ره‌و باشتر ده‌چێت و سه‌قامگیر ده‌بێت .
ئه‌و بارودۆخه‌ی عێراق ته‌نها له ئه‌ستۆی لایه‌نه عێراقییه‌كان نییه ، چونكه ده‌ستتێوه‌ردانێكی زۆری ده‌ره‌كی هه‌یه له بارودۆخی عێراق .
سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق شێروان دوبردانی رایگه‌یاند : هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ناكشێته‌وه ، چونكه باری ئه‌منی له عێراق سه‌قامگیر نییه ، هه‌ندێ لایه‌ن له خه‌یاڵدان كه ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانیان ده‌كشێننه‌وه .
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا به هه‌ر عینوانێك بێت له عێڕاق ده‌مێنێته‌وه .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.