Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 01:07

ئومێد خۆشناو به‌ سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته‌ ئێران

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به‌ یاوه‌ری شاندێكی فراوان سه‌ردانی وڵاتی ئێرانی كرد و مه‌به‌ستیش له‌ سه‌ردانه‌كه‌ به‌هێزكردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێرانه‌.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: سه‌رله‌به‌یانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و شاندێکی فراوانی یاوەری سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد و لەلایەن نەسرووڵا ڕەشنوودی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و بەرپرسانی دیکەی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری حاجی ئۆمەران - تەمەرچین پێشوازییان لێ کرا.

لە ڕاگەیانراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوه‌ کە مەبەست لە سەردانەکەی پارێزگاری هەولێر و شانده‌كه‌ی یاوەری بۆ ئێران، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و بەهێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستانە لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران-تەمەرچین.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.