Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 01:06

تیمەکانی حکوومەت بەردەوامن لە کاکردن بۆ بەرگرتن لە دروستبوونی لافاو

کوردستان TV
100%

 

تیمەکانی حکوومەت بەردەوامن لە خاوێنکردنەوە و فراوانکردنی ئاوەڕۆکانی ناحییە و گەڕەکەکانی شاری هەولێر، کارەکانیش لە قۆناغی کۆتاییدان.

ڕێبوار کاکەیی بەڕێوەبەری ئاودێری پارێزگای هەولێر تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: تیمەکانمان شەو و ڕۆژیان خستۆتە سەریەک بۆ لابردنی مەترسییەکانی لافاو لە گەڕەک و ناحییەکانی سنووری شاری هەولێر.

ڕاشیگەیاند: هەڵمەتەکەمان زۆر بە بەرفراوانی دەست پێ کردووە و کارەکانی خاوێنکردنەوە و فراوانکردنی ئاوەڕۆکانی شاری هەولێر لە قۆناغی کۆتاییدان.

ئاماژەی بەوەش کرد کە چەندین کۆمپانیا لە شارەکانی هەولێر و دهۆک بە شێوەی خۆبەخش هاوکارمان بوون. جەختیشی کردەوە تا مەترسییەکانی لافاو لە سنووری شاری هەولێر کۆتایی دێت بەردەوام دەبن لە کارکردن.

پەیامنێر: کارزان کاکل

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.