ئەفغانستان لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان، گوێگرتنی گۆرانی و مۆسیقا لە نێو ئۆتۆمبێل قەدەغە دەکات و هەروەها گەشتکردنی ژنان سنووردار دەکات.
وەزارەتی فەرمان بە چاکە و ڕێگرتن لە خراپەی تاڵیبان لە بڕیارێکی نوێدا ڕایگەیاند: گوێگرتنی گۆرانی لە ئۆتۆمبێلدا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و داواش لە ئافرەتان دەکات خۆیان بە دوور بگرن لە گەشتکرن بە تەنیا بۆ شوێنێکی دوور.
هەروەها لە بڕیارەکەیدا داوایەک ئاراستەی شۆفێرانی پاس و تەکسی دەکات تێیدا ڕای دەگەیەنێت: خۆیان بەدوور بگرن لە گواستنەوەی ئەو ئافرەتانەی کە سەرپۆشییان لەسەر نەکردووە.
لە ماوەی پێشووشدا وەزارەتەکە چەند بڕیارێکی دیکەی دەرکرد کە لەوانەش قەدەغەکردنی ناوەندەکانی خوێندن لە ناوەندییەوە بۆ کچان و قەدەغەکردنی بەشداریکردنی ئافرەتان لە فیلم و دراماکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.