ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌زاران هاووڵاتی له بڕۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا خۆپیشاندانیان ده‌ست پێ كرد دژی بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت سه‌باره‌ت به ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن.
له خۆپێشاندانه‌كاندا هاووڵاتییان دروشمی (نا بۆ ئه‌م ڕێنماییه گه‌مژانه‌یه) و چه‌ندانی دیكه‌یان بڵاو كردبووه‌وه.
له خۆپێشاندانه‌كاندا زۆرینه‌ی هاووڵاتییه به‌شداره‌كان به ملپێچ و ماسك ڕووخساریان شاردبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی بڕۆكسلهوه بڵاو كراوه‌ته‌وه خۆپێشاندانه‌كان له دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له نزیك مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانییه‌وه ده‌ستیان پێ كردووه و هاووڵاتییان داوایان له به‌رپرسانی حكوومه‌ت كردووه پێداچوونه‌وه به ڕێنماییه‌كان و داخستنی به‌شێك له بازاڕ و چێشتخانه و مۆڵه‌كان بكه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له چوارشه‌می ڕابردووه‌وه حكوومه‌تی به‌لجیكا ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی دژی په‌تای گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن توند كردبووه‌وه دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی ڕابردوودا ڤایرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له وڵاته‌كه زیادی كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.