دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا تا ئێستاش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ببێته‌وه كه دیاریكراون بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كانی ڕۆژی 6ی كانوونی دووه‌م، به هۆی ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان سیاسین و له‌لایه‌ن دیموكراتییه‌كانه‌وه هان ده‌درێن.
ئه‌و لیژنه‌یه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ره‌تا له ته‌مووزی ڕابردوو ده‌ستی به لیكۆڵینه‌وه‌كان كرد و له یه‌كه‌م بڕیاریشدا داوای كردبوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه نه‌درێ جارێكی تر تره‌مپ خۆی بۆ سه‌رۆكی وڵات هه‌ڵبژێرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر لیژنه‌كه سه‌لمانی تره‌مپ له‌پشت ڕووداوه‌كانی هێرشكردنه سه‌ر كۆنگرێس و تۆمه‌ته‌كه‌شی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكاوه دانی پێدانرا، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه سزای زیندانیكردنی 20 ساڵی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ.
لای خۆیه‌وه لیز چینی ئه‌ندامی كۆمارییه‌كان له كۆنگرێس كه له‌گه‌ڵ 7 ئه‌ندامی تری دیموكراتییه‌كان له لیژنه‌كه‌دایه، هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه كه ئاراسته‌ی تره‌مپ ده‌كرێن و جه‌ختی كرده‌وه كه له ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و هێرشكردنه سه‌ر كۆنگرێسدا جۆنیۆری كوڕی تره‌مپ نامه‌یه‌كی نووسراوی ئاراسته‌ی مارك میدۆز سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا كردبوو و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه باوكی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م هێرشانه ده‌كات و داوای لێ ده‌كات به زووترین كات كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی تری لیژنه‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تره‌مپ كه‌مته‌رخه‌م بووه له هه‌وڵه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی باردۆخه‌كه و ڕێگه‌گرتن له هێرشكردنه سه‌ر كۆنگرێس له‌لایه‌ن ئاژاوه‌گێڕانه‌وه ته‌نانه‌ت هانیشی داون كاری تێكده‌رانه ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌شێك له‌و هاووڵاتییانه‌ی له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به‌شدارییان كردبوو له‌لایه‌ن دادگاوه سزا درابوون، یه‌كێك له‌وانیش شامان بوو كه له دیمه‌نه‌كاندا ده‌رچووبوو كڵاوێكی شاخدار و به‌رگێكی ئاژه‌ڵی فه‌ڕووی پۆشیبوو و تۆمه‌تباركرا به ئه‌نجامدانی تاوان و سزای زیندانیكردنی 41 مانگ و 36 مانگیش له‌ژێر چاودێری به‌سه‌ردا سه‌پێنرا له‌گه‌ڵ پێبژاردنی هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.