Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 16:28

جیهان.. ژماره‌ی تووشبووانی هاووڵاتییان به‌کۆڕۆنا 280 ملیۆنی تێپه‌ڕاند

کوردستان TV
100%

 

ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری جیھاندا، 280  ملیۆن کەسی تێپەڕاند
ماڵپەڕی "Worldometer" کە رۆژانە لەبارەی پێشھاتەکانی پەیوەندیدار بە کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیھان زانیارییەکانی نوێ دەکاتەوە، بڵاوی کردەوە کە تا ئێستا، 280 ملیۆن و 28 ھەزار و905 کەس تووشی کۆرۆنا بوون.
کۆرۆنا بەتوندترین شێوە کاریگەری کردووەتە سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە جۆرێک تا ئێستا، 53 ملیۆن و 33 ھەزار و 604 حاڵەتی تووشبوون بەو پەتایە لەو وڵاتە تۆمار کراوە.
لە دوای ئەمریکا، ھیندستان بە 34ملیۆن و 782 ھەزار و 802 حاڵەت، بەڕازیل بە 22 ملیۆن و 234ھەزار و 626 حاڵەت، بەریتانیا بە 11 ملیۆن و 891 ھەزار و 292 حاڵەت، رووسیا بە 10 ملیۆن و392 ھەزار و 20 حاڵەت، فەرەنسا بە نۆ ملیۆن و 88 ھەزار و 371 حاڵەت، ئەڵمانیا بە حەوت ملیۆن و نۆ ھەزار و 73 حاڵەت، ئێران بە شەش ملیۆن و 184 ھەزار و 762 حاڵەت، ئیسپانیا بە پێنج ملیۆن و 718 ھەزار حاڵەت و ئیتاڵیا بە پێنج ملیۆن و 647 ھەزار و 313 حاڵەت دێت.
تا ئێستا لە سەرتاسەری جیھان پێنج ملیۆن و 415 ھەزار و 714 تووشبووی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و 250 ملیۆن و 266 ھەزار و868 تووشبوو لە سەرتاسەری جیھان چاک بوونەتەوە.
ھاوکات 24 ملیۆن و 346 ھەزار و323 توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.