له میانی یارییه‌كانی پرێمه‌رلیگدا، یانه‌ی چێڵسی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به ئه‌نجامی 3-1 له یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیللای برده‌وه.
له ركابه‌رییه‌كانی هه‌فته‌ی 19هه‌مینی پرێمه‌رلیگدا، چێڵسی له نێو یاریگای ڤیللا پارك بووه میوانی ئه‌ستۆن ڤیللا و یانه‌ی خاوه‌نماڵ به زوویی ده‌ستی به یارییه‌كه كرد، له خوله‌كی 28دا ریس جه‌یمس گۆلێكی له خۆیان تۆماركرد و به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی خاوه‌نماڵ به گۆڵێك پێشكه‌وت. به‌ڵام چێڵسی له خوله‌كی34دا جۆرگینۆ به لێدانێكی سزا ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ بلوز یه‌كسان كرده‌وه 1-1، و گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات.
یانه‌ی میوان له گێمی دوه‌مدا هێرشه‌كانیان چڕكرده‌وه و له خوله‌كی 56دا له‌رێگه‌ی رۆمێلو لوكاكو-ه‌وه توانییان ئه‌نجامه‌كه بكه‌نه 2-1. له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌دا چێڵسی لێدانێكی تری سزای ده‌ستكه‌وت و له خوله‌كی 93دا جۆرگینۆ ئه‌و لێدانه‌شی كرده گۆڵ و ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده 3-1 بۆ چێڵسی.
به‌و ئه‌نجامه‌ش چێڵسی به 41 خاڵه‌وه له پله‌ی سێیه‌مدایه و ئه‌ستۆن ڤیللاش له 22 خاڵدا مایه‌وه.
له پریمه‌رلیگدا چێڵسی سه‌رکه‌وتنی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.