Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 22:43

به‌رنامه‌ی سێیه‌م ڕۆژی دووه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی که‌رکوک

کوردستان TV
100%


له‌درێژه‌ی چالاكییه‌كانی سێیه‌مین رۆژی دووه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی كه‌ركووك ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 27-12-2021 چه‌ندین چالاكی و نمایشی شانۆیی نمایش ده‌كرێت، به‌م شێوه‌ی خواره‌ ده‌بێت:
-كۆڕی ره‌خنه‌یی شانۆیی "كێ ده‌رده‌چێت " بۆ كرمانج مسته‌فا ، به‌رێوه‌به‌ردنی كۆڕشوان جه‌لال كاتژمێر 10ی به‌یانی له‌ هۆڵی كه‌ركووك پلازا.
-كۆڕی ره‌خنه‌یی شانۆیی"گیانا شه‌وتی" بۆ عادل حه‌سه‌ن ، به‌رێوه‌به‌ردنی ئیسماعیل پاشایی كاتژمێر 10:30 له‌ هۆڵی پلازا.
-كۆڕی ره‌خنه‌یی شانۆیی"دونیا" بۆ هه‌ڵوێست نه‌ریمان ، به‌رێوه‌به‌ردنی چنار عزه‌دین كاتژمێر11 له‌ هۆڵی پلازا.
-نمایش شانۆیی "گێژه‌ن  "ژان پۆل سارته‌ر" وه‌رگێران وئاماده‌كردن و د,فازڵ جاف  ده‌رهێنانی  شوان حه‌مه‌ سه‌عید سینۆگرافیا شیراز عه‌زیز نواندنی هه‌ریه‌ك له‌ ( ئومێد ره‌زا ، هونه‌ر تاهیر ، پێشه‌وا ناسیح ، شه‌هرام نامیق ) له‌ هۆڵی چالاكی قوتابخانه‌كان كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ.
-نمایش شانۆیی "دوورترن شار"  نووسینی ره‌سوا بانگین  و ده‌رهێنانی "سامانه‌ میرزایی "  نواندنی سامانه‌ میرازایی ، موژگان عه‌سكه‌ری .كاتژمێر 4ی ئێواره‌ له‌ هۆڵی سیروان تاڵه‌بانی.
- نمایشی شانۆیی " ته‌رتوف "  ده‌رهێنانی " روكنه‌دین گون"  نواندنی ( یاوز ئاكوز ، ئۆزجان ئاتاش ، به‌فین ئاماكتار ، ئه‌لڤان كۆچه‌ر ، ئۆزخان شه‌كه‌ر ،شاهپه‌ری ئه‌لفان، دیجله‌ گونه‌ش ، ساڵح یدڵزۆر، سه‌نا ئه‌زبه‌ت) كاتژمێر 6ی ئێواره‌ له‌ هۆڵی سه‌نته‌ری رۆشنبیری كه‌ركووك .
-پێشكه‌ش كردنی سیمنارێك له‌ ژێر ناوی " شانۆی نێوان كلتووری و ئایینی " له‌لایه‌ن ئیبراهیم ئیبراهیمی  ، به‌رێوه‌به‌ردنی كۆڕ لاوان فازل. كاتژمێر 9:30 له‌ هۆڵی گۆڵدن تایم.
ئا- كامران
 

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.