بەرلەوەی دادگای باڵای فیدراڵیی، بڕیاری خۆی لەبارەی پەسەندکردنی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان بدات، خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی لایەنەکانی ناڕەزایی لە ئەنجامەکان، دەروازەکانی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدایان داخست.
ناوچە سەوز بە یەکێک لە ناوچە گرنگەکانی ناوەڕاستی بەغدا دادەندرێت کە بارەگای حکوومەت، ئەنجوومەنی نوێنەرانی و نێردە دیپلۆماتییەکان لەخۆدەگرێت و لە رووی ئەمنییەوە تەواو پارێزراوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق به میدیاكانی رایگهیاند: کە بەرلەوەی دادگای باڵای فیدراڵیی بڕیاری خۆی لەبارەی پەسەندکردنی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان بدات، ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی لایەنەکانی ناڕەزایی لە ئەنجامەکان، دەروازەکانی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدایان داخستووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیش داوە کە لەئێستادا، ھێزێکی زۆر لە دەروازەکانی ناوچەی سەوز و دەورووبەری بڵاوکراونەتەوە، ئەوەیش بە ئامانجی بەرگرتن لە ھەوڵی خۆپیشاندەران لە ھەڵکوتنەسەر ناوچەکە.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی دانیشتنی خۆی، بۆ بڕیاردان لەبارەی پەسەندکردنی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان ئەنجام بدات.
ئەگەری درووستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە بەغدا هەیە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.