Erbil 38°C ھەینی 12 حوزەیران 23:18

ئاگادارییەک لە هاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ ماتۆڕسوارەکان

کوردستان TV
100%


هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت: ئەو ماتۆڕسوارانەی كە  كاری دلیڤەری دەكەن پێویستە پابەندی ڕێنماییه‌كان بن بۆ ئه‌وه‌ی سەلامەتی بن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27 ى 12 ى 2021، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاگاداری ماتۆڕسواران دەكاتەوە بەتایبەت ئەو ماتۆڕسوارانەی كە  كاری دلیڤەری دەكەن، پێویستە پابەندی سەلامەتی بن و هۆكارەكانی سەلامەتی لە دەست كێش و كڵاو و سەرئەژنۆ  بەكار بهێنن،  و خۆیان دور بگرن لە رۆیشتن بە پێچەوانەی شەقام و بێزاركردنی هاووڵاتیان، چونكە رۆژانە هاووڵاتییەكی زۆر سكاڵا دەكەن كە ماتۆڕسكیلی گەیاندنی خواردنگەكان بێزاریان دەكەن و سیمای شاریان ناشرین كردووە.
هاوكات هاتووچۆی سلێمانی  داوا لە خاوەن چێشتخانەكان و فاست فودەكان  دەكات هاوكاریانبن شان بەشانی هاتووچۆ شۆفێرەكانیان ئاگادار بكەنەوە دووربن لە سەرپێچی و بێزاركردنی هاووڵاتیان،  دەبێت  هەموو ماتۆڕسوارێك  خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆڕسكیل بێت  یاخود هەر ماتۆڕسوارێك مۆڵەتی لێخورینی نییە بە زووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەشی مۆڵەت بكات بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ماتۆڕسكیل و بە پێی یاسا كار ئاسانیان بۆ دەكرێت، بە پێچەوانەوە هەر ماتۆڕسوارێك  پابەند نەبێت دەستبەسەر ماتۆرسكیلەكەیدا دەگیرێت و رەوانەی گەراجی دەستبەسەراگرتن دەكرێت و توندترین سزا دەدەرێت.  
راشیده‌گه‌یه‌نن: داواكارین لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی شارەكەمان لە ئەگەری هەبوونی حاڵەتی لەو شێوەیە پەیوەندی بكەن  بە  ژمارە 100سەنتەری رێكخستنی پەیوەندییەكان (JCC) یان پەیوەندی بە ژمارە 188 ی كۆنترۆڵی هاتووچۆی بكەن بەمەبەستی ناردنی مەفرەزە و لێپێچینەوە لە شۆفێرانی سەرپێچیكار.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.