سەرۆکی ڕەوتی حیکمە پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەکەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەربڕی و داوا لە حیزبە براوەکانی هەڵبژاردن دەکات پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.
عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە ئەمڕۆ دووشەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند: لەسەر بنەمای باوەڕی قوڵمان بە یاسا و دەستوور پابەندی خۆمان بە بڕیاری دادگەی فیدڕاڵی دەردەبڕین لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، سەرەڕای تێبینی جددیمان لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردن.
لە تویتەکەشدا هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات "پیرۆزبایی لە براوە نوێیەکان دەکەین و داوایان لێ دەکەین ئەو ئەرکانەی دەکەوێتە سەر شانیان بۆ خزمەتکردنی خەڵک خێراتر بکەن، پشتگیریان دەکەین لە پێکهێنانی حکوومەتێکی کارا و هاوئاهەنگ کە بتوانێت ئەو لایەنانە کۆبکاتەوە کە دەیانەوێت تێیدا بەشداربن."
هاوکات هەر ئەمڕۆ دووشەممە دادگەی فیدڕاڵی عێراق به فه‌رمی په‌سەندکردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی 2021ی ڕاگه‌یاند دوای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و تانانه‌ی كه ئاراسته‌ی كرابوون بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.