Erbil 38°C ھەینی 12 حوزەیران 21:27

پۆلیسی هەولێر هۆکاری دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار دەخاتەڕوو

کوردستان TV
100%

 

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.

هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ھ.م.ع) و (ک.ع.ص) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کرد.

ڕاشیگەیاند: لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (جامایکا) و چەقۆیەک و کەتەرێک و بۆکسخەنجەرێکدا گیرا.

گوتەبێژی پۆلیس لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەش دەکات کە بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوەڕاست کران.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.